پەیامی کورد ... حکوومه‌ت خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ١٢ مانگی ڕاگه‌یاند
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی ئه‌و مووچانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له‌ماوه‌ی ١٣ مانگی ته‌مه‌نی ١٢ مووچه‌ی دابه‌ش كردووه.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رایگه‌یاند، ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ١٣ مانگه و له‌و ماوه‌یه‌دا ١٢ مووچه دابه‌ش كراوه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌فافییه‌تێكی تری سه‌لماند و ئه‌و خشته‌ی بڵاو كرده‌وه كه مووچه‌ی ١٢ مانگی دابه‌ش كردووه.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی نیسان تا ئه‌یلوولی ساڵی ٢٠١٩ی له‌مانگی ته‌مووزه‌وه دابه‌ش كردووه و سه‌رجه‌م مووچه‌ی مانگه‌كان كردوویه‌تی به پێنج تریلیۆن و ٣٤٢ ملیار و ٥٤٢ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار دینار.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە