ڕزگاری بوونی سەرۆکوەزیرانی فەلەستین لە هەوڵێکی تیرۆریستیدا

ڕزگاری بوونی سەرۆکوەزیرانی فەلەستین لە هەوڵێکی تیرۆریستیدا

ڕامی حەمدەڵا سەرۆکوەزیرانی فەلەستین، لە کەرتی غەززە لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو. دوای ئەم هەوڵە بزوتنەوەی بەرگری ئیسلامی (حەماس) بە بەرپرسیار لە قەڵەمدا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەک بریندار هەیە و زیانی مادی بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە.

بە پێی وتەی هەندێک لە شایەتحاڵان بۆمبی دەستی فڕێدراوەتە ناو ئۆتۆمبێلەکانەوە.

لە ڕوونکردنەوەی فەرمی نوسینگەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە لە کاتی ڕۆیشتنی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکوەزیراندا تەقینەوەیەک ڕوویداوە.

دوای ماوەیەکی کەم لە تەقینەوەکە ڕامی حەمدەڵا لە پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆندا لە مەراسیمێکی تایبەتدا پرۆژەی ئاوی کەرتی غەززەی کردەوە. لە دیمەنەکاندا باری تەندروستی ڕامی حەمدەڵا زۆر باش دیار بوو.

ڕامی حەمدەڵا لە مەراسیمەکەدا چەند وتەیەکی پێشکەشکرد وە دواتر ڕایگەیاند لە تەقینەوەکەدا سێ ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە.

سەرۆکوەزیران فەلەستین هەرچەندە بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەنجامدەرانی هێرشەکەی باس نەکرد بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بزوتنەوەی حەماسی لە هێرشەکە بە بەرپرس لە قەڵەمدا و ڕایگەیاند ڕێکاری ئاسایش لە ناوچەکە وەک پێویست نییە.

بزوتنەوەی حەماس لای خۆیەوە هێرشەکەی ئیدانە کرد و بە تاوانێکی قێزەونی لە قەڵەمدا و ڕایگەیاند لای خۆیانەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە