پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی عێڕاق داواکاری ووتووێژی فرەلایەنەی نەتەوەیی بە ئامادەبوونی خۆپیشاندەران بوو
ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی عێڕاق داواکاری ووتووێژی فرەلایەنەی نەتەوەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم ووڵاتە بوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک قاسم ئەعرەجی ئەمڕۆ سێشەممە لە تویتەر نووسی : ووتووێژێکی گشتگیری نەتەوەیی و ڕاستەقینە کە خۆپیشاندەران ، فڕاکسیۆنە سیاسییەکان ، حێزبە کۆمەڵە مەدەنییەکان ، کەسایەتییە گرینگەکان ، نۆخبەکان و کەسانی شارەزا و کارزان لەوە دا بەشداری یان هەبێت ، زامن داڕشتنی نەخشەڕێگا بۆ چارەسەری کێشەکانی ووڵات ، گەڕاندنەوەی متمانەی نێوان هەموو و سەرەتایەکە بۆ چوون بەرەو هەڵبژاردنێکی شەفاف و ڕوون کە ئارمانەکانی عێراقییەکانی دەستەبەر بکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە