ئه‌مساڵ 1 ملیۆن و 700 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه‌

ئه‌مساڵ 1 ملیۆن و 700 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه‌

پەیامی کورد … ئه‌مساڵ 1 ملیۆن و 700 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری ھەولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ له‌ نۆ مانگی رابردوودا، یه‌ك ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه‌ و بە بەھای زیاتر لە ١١ ملیار دینار، پڕۆژەی گەشتیاریی لە شاری ھەولێر لە جێبه‌جێكردندان.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 27 ی ئه‌یلولی 2021 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاریی ھەولێر بەبۆنەی رۆژی جیھانیی گەشتوگوزارەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیادا ھاتووە ''لە ئێستادا لە بەشێکی زۆری وڵاتان گەشتوگوزار بووتە یەکێک لە سەرچاوەکانی داھات، بەتایبەت لەو وڵاتانەی کە مێژوویەکی درێژیان ھەیە لەگەڵ پێشکەوتنەکانی بواری گەشتیاریدا، بۆیە گەشتوگوزار گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت و رۆڵی ھەیە لە بووژانەوەی کەرتی ئابووریی، ھەروەھا بووه‌ته‌ سەرچاوەیەکی باشی داھات بۆ تاکەکه‌سیش، بۆیە ساڵانەش رێکخراوی گەشتوگوزاری جیھانیی ٢٧ی ئه‌یلوولی ھەموو ساڵێکی دیاریی کردووە بە رۆژی گەشتوگوزاری جیھانیی ھەرساڵێکیش بەدروشمی جیاواز یادەکە دەکەنەوه‌ کە ئامانج لێی هۆشیارکردنەوەی خەڵکە بەرامبەر بەکەرتی گەشتیاریی''.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری ھەولێر باسی له‌وه‌ش كردووه‌، لەئێستایشدا بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌، زەرەر و زیانێکی زۆر بە کەرتی گەشتیاریی لە جیھاندا کەوتووە کە بەنزیکەی چوار تریلیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە