پەیامی کورد ... ئاشکرا بوونی ئامانجی فڕینی بۆمب هاوێژەکانی بی - ٥٢ ی ئەمریکی لە سەر ئاسمانی ئۆکراینا .
ئامانج لە فڕینی بۆمب هاوێژەکانی بووئینگی بی - ٥٢ ی ستراتۆفۆرتس ی ئەمریکا لە سەر ئاسمانی ئۆکراین بەدواداچوونی سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا بووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە "The Drive" بۆمب هاوێژگەلی بووئینگی بی - ٥٢ ی ستراتۆفۆرترس ، کاتی فڕینی لە ئۆکرایناوە بەرەو کەریمە ، بە سیستەمگەلی شناسایی و چاودێری ئاسمانی ڕۆژئاواوە هاوڕا بوونە تاکوو کاردانەوەی سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا لەگەل فڕینی فڕۆکەگەلی ستراتیژیکی ئەمریکی بەدواداچوونی بۆ بکات .
ئەم بڵاوکراوە ئەمریکییە ڕایگەیاند کە وەکوو نموونە ، فڕۆکەگەلی ئاڕسی - ١٣٥ ی V/W و Airseeker کە بە شێوەی تایبەت و تایبەتمەند بە شناسایی ئەلێکترۆنین ، دەتوانن زانیاری گەلێک دەربارەی چۆنیەتی کاردانەوەی سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا و باقی یەکەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ لە بەرامبەر بۆمب هاوێژەکان کۆبکەنەوە .
بە پێی وێنەگەلی بڵاوکراوە لە لایەن وەزارەتی بەرگری ئۆکرایناوە ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی میگ - ٢٩ و سۆخۆ - ٢٧ ی ئۆکراینی لەم فڕینانەی بۆمب هاوێژەکانی بی - ٥٢ ی ستراتۆ فۆرتس هاوڕایەتییان کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە