پەیامی کورد ... مەسرور بارزانی: بابەتی مووچە کراوەتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی هه‌رێمی کوردستان
سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه ٢٠ ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ مه‌سرور بارزانی سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد لە کۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی دانوستاندنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.
مه‌سرور بارزانی باسی له‌وه كردوه،حکوومەتی هەرێم، هیچ بیانوویەکی بۆ حکوومەتی فیدراڵیی عێراق نەهێشتووەتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور.
هه‌روەها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌روو بە داخەوە بابەتی مووچە، کراوەتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی کوردستان، کە لەمساڵدا بەغدا تەنیا بەشە مووچەی شەش مانگی ناردووە، بۆیە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە ڕۆڵی کارای خۆی بگێڕێت لە گەیشتن بە ڕێککەوتن و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە