هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان " هەدەپە " ڕایگەیاند : ئەگەر چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجاڵان سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە لە ئیمرالی ئەنجامبدرێت ئەو کات چارەسەریش ئاسانتر دهكرێت.
پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، لە ووتارێکدا لەگەڵ فراکسیۆنی پارتەکەیدا ووتی "ئەگەری چارەسەری قەیرانی سیاسی و ئابووری لە تورکیا لابردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجاڵان سەرۆکی پەکەکەیە لە دوورگەی ئیمراڵی."
بۆڵدان هەروەها ووتی : پێش سێ ساڵ پڕۆسەی ئاشتی و دانووستان لە نێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیادا هەبوو و شانده سیاسییەکان چاویان بە ئۆجاڵان دهکەوت ئەوکات ووڵات لەناو ئاشتی و ئارامیدابوو ، بەڵام ئاکەپە کۆتایی بە دانووستان و چاوپێکەوتنەکان هێنا ."
جەختى لەوەشکردهوه، کە ئۆجالان سازشى لە ئاشتی نەکرد و بۆ دیموکراتیبوونی تورکیا تێکۆشانی دەکرد، بەڵام ئاکەپە کۆتایی بە دانووستان و چاوپێکەوتنەکان هێنا و لە ساڵی 2015 وە تا ئێستا گۆشەگیری سەر ئۆجاڵان بەردەوامە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە