بەپەلە ... مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی لە کۆبونەوەدایە

بەپەلە   ...   مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی لە کۆبونەوەدایە

پەیامی کورد    ...    مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ بە تایبەت بەستنی کۆنگرە لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەسەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ،  جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی و ئامادەبونی د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، جێگری دوەمی سکرتێری گشتی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دەستیپێکردوە.

لەکۆبونەوەکەدا چەند پرسێکی گرنگە کە گرنگترینیان پرسی بەستنی کۆنگرەی یەکێتییە تاوتوێ دەکرێت.

هاوکات وابڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجام بدات.

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبونەوەی چواری ئەم مانگەی مەکتەبی سیاسی یەکیتیدا، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتە، له‌ كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیدا، كه‌ ئەمڕۆ شه‌ممه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت، ئه‌و پێشنیاز‌ و رێوشوێنانه‌ى بۆ به‌ستنى "كۆنگره‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوى" له‌ئارادان، تاوتوێ ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندكردنیان. 
 
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كە ٠١/٠٦/١٩٧٥ دا لە دیمەشق دامەزراوە، تا ئێستا تەنها سێ كۆنگرەی بەستوە، بڕیارە ئەمساڵ کۆنگرەی چوارەم ببەستێت.

ی تەموزی رابردوو لەتیف شێخ عومەر، ووتەبێژی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان دوای کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکیتی ڕایگەیاند، پێش کۆتایی ئەمساڵ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی دەبەسترێت.

هاوکات مەكتەبی رێكخستنی یەكێیتی کە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەی بەستنی کۆنگرەیە پێشنیازی کردوە رۆژی ٢١ی (تشرینی دوەمی/١١) ٢٠١٩ كە رۆژی شەهیدی یەكێتییە چوارەمین كۆنگرەی حزبەکە ببەسترێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە