ڕەوتی سەدر بۆ دانانەوەی عەبادی وەک سەرۆک وەزیران مەرجی هەیە

ڕەوتی سەدر بۆ دانانەوەی عەبادی وەک سەرۆک وەزیران مەرجی هەیە

ووتەبێژی ڕەوتی سەدر، كە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە سەركردایەتی دەكرێت، مەرجێك بۆ دانانەوەی حەیدەر عەبادی بە سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق، دیاری دەكات.
سەڵاح عوبەیدی، ووتەبێژی سەركردەی ڕەوتی سەدر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “ڕەوتەكەیان، كە پشتیوانی لە هاوپەیمانی سائیرونی براوەی هەڵبژاردنەكان دەكات، پێداگری لەسەر دانانی كاندیدێكی دیاریكراو بۆ پۆستی سەرۆكایەتی وەزیران ناكات، بەڵام تەنیا مەرجێكی هەیە لەبەرانبەر پشتیوانیكردن لە حەیدەر عەبادی تا سەرۆكایەتی حكومەتی داهاتوو بگرێتەوە دەست”.
بە ووتەی عوبەیدی، “سائیرون پشتیوانی لە كاندیدێكی نا حزبی دەكات بۆ گرتنەدەستی پۆستی سەرۆكایەتی حكومەتی داهاتوو، دەیەوێت كەسێكی تەكنۆكرات بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دەستنیشان بكات، كە سەر بە حزبەكان نەبێت و سەرۆكایەتیەكەی بەدەر بێت لە فشاری حزب و كوتلە سیاسییەكەی”.
ووتەبێژی ڕەوتی سەدر، ڕەتیكردەوە لیستێكی گەورە هەبێت، بتوانێت كاروبارەكان ڕیبَكبخات و بەتەنیا حكومەتی داهاتوو پێكبهێنێت، ئەو لیستانەیشی بە لیستی گەورە ناوبرد، كە دەیانەوێت هەڵمەتی بنبڕكردنی گەندەڵی لە ووڵاتدا دەستپێبكەن.
سەڵاح عوبەیدی، ووتەبێژی سەركردەی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، “دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقی بۆ ساڵی 2018، كەسێتییەكانی پێشووی ڕەتكردەوە و ئەوانەی لە هەڵبژاردتی پێشوودا هەڵبژێردران، لەم هەڵبژاردنەدا هەڵنەبژێردرانەوە”.
لە 12ی ئایاری 2018، پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە 19 پارێزگای عیراقدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوەچوو، لە هەڵبژاردنەكەشدا 7376 كاندید نوێنەرایەتی 320 حزب و ئیئتیلاف و لیستیان كرد و كێبڕكێیان بۆ دەستەبەركردنی 328 كورسی لە پەرلەمانی داهاتووی عیراقدا كرد، كە لەوێوە سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماریش هەڵدەبژێردرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە