نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە نێردەى تایبەتى وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا کرد

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە نێردەى تایبەتى وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا کرد

پەیامی کورد    ...    سەرۆک نێچیرڤان بارزانى جەختى لە هەڵوێست و هەوڵەکانى هەرێمى کوردستان بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە و پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى کردەوە و ڕایگەیاند: نامانەوێ عێراق ببێتە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى کێشە و ململانێ هێزە ناوچەیى و نێودەوڵەتییەکان، هەروەها سوپاسى هاوکارییە سەربازی و مرۆییەکانى ئەڵمانیاى بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق کرد.

نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 15/1/2020 لە هەولێر نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ  د. فیلیپ ئاکەرمان نێردراوى تایبەتیی وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا و شاندێکى یاوەرى کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین ڕووداو و پێشهاتەکانى عێراق و کاریگەرى و لێکەوتەکانیان، هەڕەشە و مەترسییەکانى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و بەردەوامیى گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشە هەڵواسراوەکانى نێوانیان، پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا، ڕۆڵى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى لە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و چەند پرسێکى دیکە، تاوتوێ کران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە