پەیامی کورد ... بەیرەقدار ئاکێنجی TB2 ؛ نموونەی نوێ و پێشکەوتووی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی تورکیا
لە سێبەری ڕاپۆرتگەلی بەردەوام دەربارەی ڕۆڵی سەربازی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین ، ئانکارا لە سەرکەوتنی نموونەی پێشکەوتووی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی بەیرەقدار کە بەرپرسانی تورکیا ئەوە وەکوو بەهێزترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جیهان دەناسێنێت هەواڵ دەدات ، هەواڵیک کە هەموو سەرەنجەکان بەرەو خۆی ڕادەکێشێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ئەلجەزیرە ، کۆمپانیای تورکی بایکار (Baykar) لە سەرکەوتنی یەکەمین فڕینی نموونەی نوێ و پێشکەوتووی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری " بەیرەقداری ئاکێنجی TB2(Bayraktar AKINCI TİHA) » بە توانمەندی ناوخۆیی ئەم ووڵاتە هەواڵی داوە .
ئاکێنجی ووشەیەکی تورکی و سەر بە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عۆسمانییە کە لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بە هێزەکانی جێگیر لە سنوورەکان هەژمار دەکرا کە بۆ سەر ووڵاتانی دوژمن هێرشە سەرەتاییەکانیان ئەنجام دەدا ، بەیرەقدار یش بە ناوی بنەماڵەیی و نازناوی " سەلجووق بەیرەقدار " ی داهێنەری فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئاماژەی هەیە .
لەگەڵ ئەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "بایراکتار تی بی ٢" وەک شانازی پیشەسازی سەربازی تورکیا وەسفیدەکرێتو ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی ئەو ووڵاتە وەک یەکێک لەباشترین فڕۆکە درۆنەکانی جیهانی دەناسێنێت، بەڵام ڕۆژنامەنووسێکی تورکی نهێنییەک لەبارەی ئەو فڕۆکەیە ئاشکرادەکاتو دهڵێت:"ئەو فڕۆکەیە تەنها لەتورکیا دەبەسترێت، نەوەک پیشەسازییەکی تورکی بێت".
مەردان یەنرداغ ڕۆژنامەنووسی تورکی بەپێگەی کەناڵی "تەلی ١"ی تورکی وتووە، "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتار تی بی ٢ کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ناوبانگێکی باشی هەیە، بەتایبەت کە لەم دواییەدا ووڵاتی ئۆکراین لە شەڕی دژ بە ڕووسیا ستایشی تواناکەی کرد، فڕۆکەیەکە لەسەدا ٧٠ی پارچەکانی لەدەرەوەی تورکیاوە هەناردە دەکرێت، واتە پیشەسازییەکی نیشتیمانی تورکیا نییە".
یەنرداغ لەکاتی هەڵسەنگاندنی بۆ توانای فڕۆکەی بەیرەقدار کە لە سووریاو عێراقو لیبیاو ئازەربایجان بەکارهێنراوە وتوویەتی:"سەلجووق بەیرەقدار کە زاوای ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیایە، خاوەنی ئەو کۆمپانیایەیە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕ بەرهەم دەهێنێت، کۆمپانیاکە بانگەشەی ئەوەدەکات کە لەدرووستکردنی درۆنەکانیاندا تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی تێدا بەکاردەهێنن، بەڵام لە ڕاستیدا لەسەدا ٧٠ی بەشەکانی ئەو فڕۆکانە لەدەرەوەی تورکیاوە هاوردە دەکرێت".
بە ووتەی ئەو ڕۆژنامەنووسە تورکە، "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بایراکتار تی بی 2 پیشەسازییەکی نیشتیمانیی نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای بەستنی پارچەکانی لەتورکیا بەرهەم دەهێنرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە