هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

پەیامی کورد... هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

محەممەد ڕەسووڵ ئەلیاسی هاووڵاتیی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی گوندی گەرگوول سەروو سەر بە شاری پیرانشار کە پێشتر سزای ١٨ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢ دوای بانگ کرانی بۆ بەشی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای شۆڕشی پیرانشار دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ هاوڕێ لەگەڵ شەش کەسی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و دوای دوو حەفتە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

محەممەد ڕەسووڵ ئەلیاسی دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزا سادقی بە تۆمەتی» ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران «سزای ١٨ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

جێگای باسە کە محەممەد ڕەسووڵ ئەلیاسی خێزاندار و باوکی منداڵێکی کەم تەمەنە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە