" ڕێکەوتنی لاواز و سست " ناوی کۆدی تووندتر و قورستربوونی گەمارۆوەکان

" ڕێکەوتنی لاواز و سست " ناوی کۆدی تووندتر و قورستربوونی گەمارۆوەکان
پەیامی کورد   ...  " ڕێکەوتنی لاواز و سست " ناوی کۆدی تووندتر و قورستربوونی گەمارۆوەکان

لەگەڵ هاتنە سەر کاری " جۆ بایدن " لە سەر پۆستی سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان ، دەنگۆوەکان بۆ گەڕانەوەی دووبارەی ئەمریکا بۆ بەرجام و زیندووکردنەوەی ئەم ڕێکەوتنە گەیشتە گوێ .

لەگەڵ ئەمەش بەرپرسانی دەوڵەتی ئەمریکا ڕایانگەیاند ئامانجی ئەوان لە ڕێکەوتنی نوێی واژوو کردنی ڕێکەوتنێکی بەهێزتر و درێژخایەنترە .

ماوەیەک لە دوای هاتنە سەر کاری دەولەتی بایدن  ، گفتووگۆوەکانی زیندووکردنەوەی بەرجام لە نێوان ئێران و ووڵاتانی ٤+١ دەستی پێکرد . لەگەل کۆتایی هاتنی دەوری شەشەمی گفتووگۆوەکان ، لایەنەکانی گەیشتنە ڕەشنووسی ڕێکەوتنێک کە دەرئەنجامەکەی نووسراوێکی لاوازتر لە بەرجامی ساڵی ٢٠١٥ بوو .

لەگەڵ هاتنە سرە کاری دەولەتی سێزدەهەم ، گفتووەکانی چارەسەرکردنی گەمارۆوەکان لە کۆتایی وەزری گەڵاڕێزانی ساڵی ڕابردوو دەستی پێکرد .

لە ئێستادا ماوەیەکە کە گفتووگۆوەکان گەیشتووەتە خاڵی کۆتایی خۆی و وولاتان چاوەڕوانی بڕیاری سیاسی ئەمریکان .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە