هاوپەیمانان بنکەی چەکدارانی سەربە ئێرانیان لە مەیادین بۆمباباران کرد

هاوپەیمانان بنکەی چەکدارانی سەربە ئێرانیان لە مەیادین بۆمباباران کرد

پەیامی کورد... هاوپەیمانان بنکەی چەکدارانی سەربە ئێرانیان لە مەیادین بۆمباباران کرد

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، تەقینەوەیەکی قورس لە شارۆچکەی مەیادین لە لادێی دێرەزوور بیستراوە.

ئەم هێرشە لە وەڵامی هێرشێکی درەنگانی شەودا بوو بۆ سەر بنکەی هاوپەیمانی عومەر لە ڕۆژهەڵاتی دێرەززۆر، کە چەکدارانی ئێرانی مووشەکیان ئاراستەی کرد.

لە سەرەتای شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە غەززە، هێزە چەکدارەکانی ئێران ٨٠ جار بنکە‌ی هاوپەیمانانیا لە سووریا کردووەتە ئامانج و لە بەرانبەریشدا هاوپەیمانییەکە ١١ جار بنکە‌ی چەکدارانی نزیک لە ئێرانی بۆمباباران کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە