سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، چوار بارمتەی ئیسرائیلی دیکە کە لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023، لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکرابوون گیانیان له دهستدا، ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکانیان لە ژێر دەستی بزووتنەوەی حەماسە.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، چوار بارمتەی ژێر دەستی حەماس مردوون، کە ناسنامەی ئەو چوار کەسە ئاشکرا کراوە بە ناوەکانی (هایم پیری، یۆرام مێتزگەر، ئەمیرام کوپەر و ناداڤ پۆپلێوڵ).
سوپای ئیسرائیل باسی لەوەشکردووە، ئەو چوار کەسە بە زیندووی لە گرتە ڤیدیۆکاندا دەرکەوتوون کە لەلایەن حەماسەوە بڵاوکراونەتەوە.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دانیال هاگاری رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل دەتوانێت لە هەر ئاگربەستێک لە غەززە و رێککەوتننامەی ئازادکردنی بارمتەکان کە حکومەت بڕیاری لەسەر بدات، ئاسایشی ئیسرائیل گەرەنتی بکات.
لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، هەزار و 200 کوژران، هەروەها زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە گیران، کە تا ئێستا زیاتر لە 130 بارمتە بەهۆی رێککەوتنی ئاگربەست ئازاد کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە