پێشوازی مەسروور بارزانی لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپایی کرد

پێشوازی مەسروور بارزانی لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی  ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپایی کرد

پەیامی کورد … پێشوازی مەسروور بارزانی لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی  ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپایی کرد

 

ڕۆژی هەینی ١٦ی نیسانی ٢٠٢١،  مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند پێشوازی لە راگەیەندراوە هاوبەشەكەی ئەمڕۆی وڵاتانی ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا دەكات، كە لە دژی هێرشەكەی شەوی چوارشەممەی سەر هەولێر بڵاویان كردەوە.

 

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی "پێشوازی لە هەڵوێستی دۆست و هاوبەشانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم کە بە کۆی دەنگ سەرکۆنەی هێرشی ئەم دواییەی هەولێریان کرد.  ئێمە ئامانجێکی هاوبەشمان هەیە کە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی هەموو خەڵکی عێراق و سەرکەوتنە لە شەڕی دژ بە داعش".

 

جێی باسە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی حكوومەتەكانی وڵاتانی ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا و ئەڵمانیا راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بۆ سەركۆنەكردنی هێرشەكەی شەوی چوارشەممەی ڕابردوو بۆ سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بڵاو كردەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە