چین 14 مانگی دەستکردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

چین 14 مانگی دەستکردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

پەیامی کورد... چین 14 مانگی دەستکردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

بەپێی هەواڵێك كە ئاژانسی شینخوا بڵاوی کردەوە تیایدا هاتوە كەوا ١٤ مانگی دەستکردی لە رێگای مووشەکی "Long March" (رێپێوانی درێژ) 2Dەوە لە بنکەی مانگی دەستکردی تای یوەن لە هەرێمی شێنسییەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراون.

ئاماژە بەوەشكراوە: لە نێو ئەو مانگە دەستکردانەدا، ژمارەیەک مانگی دەستکردی جۆری چیلو-٢ و چیلو-٣ هەن کە بۆ چاودێریکردن بەکار دەهێندرێن.

ئەوەش خراوەتەڕوو: کە مانگە دەستکردەکان لەو ڕێڕەوەدا جێگیربوون کە بۆیان ئاراستە کرابوون.

شایەنی باسە ئاراستەکردنی ئەم مووشەکانە بووە ٤٦٢ەمین ئەرکی مووشەکی "Long March" کە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام بدرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە