یونیسێف: (٥٠) هەزار لە هاووڵاتیانی مەدەنی غوتە دەگوازینەوە

یونیسێف: (٥٠) هەزار لە هاووڵاتیانی مەدەنی غوتە دەگوازینەوە

رێکخراوی یونیسێفی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، رایدەگەیەنێت، کە بۆ گواستنەوەی (٥٠) هەزار کەس لەخەڵکی غوتەی رۆژهەڵات، هەندێک ڕێگای پێشنیار کردووە.
ماریکسی مرکادۆ، وتەبێژی سندوقی یارمەتی منداڵانی سەر بەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، یونیسێف، ڕایگەیاندووە، کە لەبەرنامەیاندایە، ئەگەر لایەنە پەیوەندارەکان رازی بن زیاتر لە (٥٠) هەزار کەس لەهاووڵاتیانی مەدەنی غوتەی رۆژهەڵات بۆ شوێنێکی ئارام بگوازینەوە.
سوپای سوریا لە (١٨)ی مانگی رابردووەوە، بەپشتیوانی هاوپەیمانەکانی هێرشێکی چڕی بۆسەر غوتەی ڕۆژهەڵات دەستپێکردووە و بەهۆیەوە تائێستا زیاتر لە هەزار و (٣٠٠) کەس کوژراون.
لە دوایین ڕاپۆرتیشیدا، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد، کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ و پێکدادانەکانی سوریاوە تا ئێستا، نزیکەی (٥١١) هەزار کەس کوژراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە