پەیامی کورد ... بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە توانای " مەرگباری " ئەرتەشی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە حەسەن نەسرۆڵڵا ڕابەری حزبۆڵڵای لوبنان .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ، ناتانیاهوو دوێنێ دوای کۆبوونەوەی هەیئەتی وەزیرانی دەوڵەتی ئیسرائیل ووتی : " هێزی هێرشبەری مەرگباری ئەرتەشی ئیسرائیل بەرامبەر حزبۆڵڵا ڕاوەستاوە .
باوەڕتان هەبێت نەسرۆڵڵا مافی ئەوەی هەیە ، نەیەوێ مستی ئاسنینی ئێمە هەست پێ بکات .
سەرۆکوەزیارنی ئیسرائیل هەروەها ووتی حزبۆڵڵا بە هۆی ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل بۆ دۆزینەوە و وێران کردنی توونێلەکانی ئەم گرووپە لە سنووری لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل تووشی سەرلێشێواوی گەورە بووە و ئەم گرووپە کاردانەوەی " دۆخی خراپی ماڵی " ئەوانە .
هەروەها نەسرۆڵڵا بە هۆی پێداگری ئێمەوە سەرلێشێواو بووە .
ووتەکانی ناتانیاهوو لە کاردانەوە بە قسەکانی حەسەن نەسرۆڵڵا بوو کە سەبارەت بە هێرش بۆ سەر ئەرتەشی ئیسرائیل لە سووریا هۆشداری دابوو
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە