پەیامی کورد … ۱۰ سیناتۆری ئەمریکی داوایان لە بایدن کرد، گەمارۆ نەوتییەکانی سەر ئێران چڕتر بکەنەوە
لەم نامەیەدا کە ١٠سیناتۆری ئەمریکی واژۆیان کردووە و ڕۆژی هەینی لە لایەن تام کاتن؛ سیناتوری کۆماریخواز بڵاو بۆتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە خاوەن کەشتی و موشتەرییە نەوتییەکان لەسەر "هەڵسوکەوتی لاواز و دڕدۆنگی" بایدن قوماری مامەڵە کردن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بەخۆ دەدەن و ئەو قومارەیان پێ باشترە تا مامەڵە نەکردن، چونکە دەزانن بایدن بابەتەکەی شل گرتووە.
ئەم سێناتورانە نووسیویانە دەوڵەتی بایدن تا ئێستا لەبەرانبەر ڕێژەی بەرزبوونەوەی هەناردەکردنی نەوتی کۆمار ئیسلامی ئێران کاردانەیەکی ئەوتۆیان نەنواندووە و هەر ئەمەش "جینایەتکار انی" هارتر کردووە.
لەم نامەیەدا وشیاری ئەوە دراوە کە هەناردەکردنی نەوتی ئێران، هێز و توانای ئەمریکای لە دانووستانی ناوکی کەم دەکاتەوە و خەزانە بەتاڵەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش پڕدەکاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە