پەیامی کورد... له ههرێمی كوردستان خۆرگیران بەردەوامە
دیاردەی خۆرگیران لە هەرێم دەستیپێکرد و بەپێی پێشبینییەکانیش، تا کاتژمێر 3:30 خولەکی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.
خۆرگیران دیاردەیەکی سروشتی گەردوونییە ئەو کاتە روودەدات کە خۆر و مانگ و زەوی بکەوێتە سەر یەک هێڵ و بەمەش سێبەری مانگ دەکەوێتە بەشێکی ناوچەی زەوی و سێ جۆری خۆرگیرانیش تیایدا روودەدات ئەوانیش خۆرگیرانی تەواو و خۆرگیرانی ئەلقەیی و خۆرگیرانی نیمچەیی یە.
رێکخراوە فەلەکناسییەکان لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هۆشداریاندا لە روودانی خۆرگیران لە جیهاندا و ئاماژە بەوەشکرا خۆرگیرانەکە عێراق و هەرێمیش دەگرێتەوە.
هەر ئەمڕۆش وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بەهۆی خۆرگیران و پاراستنی خوێندکاران لە زیانەکانی سەریرکردنی راستەوخۆی دیاردەکە، لە کاتژمێر 11:45 خولەکدا دەوامی بەیانیانی راگرت و پشوی بۆ دەوامی ئێوارانیش راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیش هۆشداری دایە هاوڵاتیان لە تەماشاکردنی راستەوخۆی دیاردەکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە و دەڵێت، ئەگەری زۆری هەیە ببێتە هۆکاری کوێربوون.
لەلایەکی دیکەشەوە کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەو رێگایانە کرد کە هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگایەوە خۆرگیرانەکە ببینن و رایگەیاند، دەتوانن لە رێگای ئۆنڵاین یان تەلەفیزۆنەوە وێنە و دیمەنی خۆرگیرانەکە ببینن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە