پەیامی کورد... ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەبارەی هاوسەرگیریی مسیارەوە فەتوای دا
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ڕایگەیاند،»هاوسەرگیریی مسیار پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگای کوردییە و بۆ کۆمەڵگای ئێمە گونجاو نییە و بە پەسندی نازانین».
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە لە فەتوایەکەدا بڵاوی کردەوە،»لەم چەند ڕۆژەی دواییدا پرسی هاوسەرگیریی مسیار لە چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیاوە بووە مژاری ڕۆژ و هاووڵاتییانیان بەو بابەتەوە سەرقاڵ کرد».
بۆیە ئەنجوومەنەکە دەڵێت، «ئێمە لە ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەکێتیی زانایان سەرنجی موسڵمانان و هاووڵاتییان بۆ ئەو ڕاستییە ڕادەکێشین، کە ئەو زەواجە پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگای کوردییە و بۆ کۆمەڵگای ئێمە گونجاو نییە و بە پەسەندی نازانین بە هۆی نەگونجاندنی لەگەڵ مەقاصیدەکانی هاوسەرگیری لە ئیسلامدا».
ڕاشیگەیاندووە،»داواکارین لە زانایانی ئایینی خۆیان لە ئەنجامدانی گرێبەستی ئەو هاوسەرگیرییە بە دوور بگرن».
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە