پەیامی کورد ... پارێزراوی یاسایی و قەزایی بن سەلمان لە ئەمریکا
وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند : موحەمەد بن سەلمان ، وەلیعەهدی سەعوودی لە شکایەت و مەحکەمە سەبارەت بە کوشتنی جەمال خاشقجی لە ئەمریکا پارێزراوی هەیە .
ئەم حۆکمە لە دوای نامەکەی جۆ بایدن ، سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بە پێشنیاری پارێزراوی بن سەلمان دەرکرا
دەولەتی بایدن دەڵێ بەرزبوونەوەی ئەم دواییەی وەلیعەهدی عەرەبستان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بەو واتایەیە کە ئەو سەرۆکی دەوڵەتە و بەم پێیە ، لە شکایەت پارێزراوە .
سەرۆککۆماری ئەمریکا پێشتر پەیمانی دابوو بن سەلمان ناچار بە ووڵامدانەوە بە بابەتی کوشتنی جەمان خاشقجی دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە