ئەحمەد یەنەر: "99%ی سندوقەکانی ناوخۆی وڵات کراونەتەوە"

ئەحمەد یەنەر: "99%ی سندوقەکانی ناوخۆی وڵات کراونەتەوە"

پەیامی کورد... ئەحمەد یەنەر: "99%ی سندوقەکانی ناوخۆی وڵات کراونەتەوە"

سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ئەحمەد یەنەر رایگەیاند، تا کاتژمێر 09:45 لە بەربژێران بۆ پۆستی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان 49.40% کەمال کڵچدارئۆغڵو 44.96% سینان ئۆغان 5.20% و موحەڕەم ئینجە 0.44%دەنگیان بە دەست هێناوە.

ئەحمەد یەنەر لە بەردەم بارەگای دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان داتاکانی پەیوەندیدار خستنە ناو سیستەمی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و خولی 28ەمینی پەرلەمانی تورکیا، تا کاتژمێر 09:45 راگەیاند.

سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاماژەی بەوەكرد، لە ناوخۆی تورکیا ژمارەی سندوقەکان بە تێکڕایی 192 هەزار و 214 بووە، ووتیشی: تا کاتژمێر 09:45، 192 هەزار و 187 سندوق کراونەتەوە.

ئەوەشیخستەڕوو، رێژەی کردنەوەی سندوقەکان لە ناوخۆی وڵات گەیشتووەتە لەسەدا 99% ژمارەی سندوقە نەکراوەکانی ناوخۆ 27ە. لە دەرەوەی وڵاتیش نۆ هەزار و 594 سندوقمان هەبووە و هەشت هەزار و 65یان کراونەتەوە و هەزار و 529یشیان هێشتا نەکراونەتەوە.

باسی لەوەشكرد،: بەپێی ئەم زانیارییانە تا کاتژمێر 09:45 لە بەربژێران بۆ پۆستی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان 49.40%؛ کەمال کڵچدارئۆغڵو 44.96%؛ سینان ئۆغان 5.20% و موحەڕەم ئینجە 0.44% دەنگیان بە دەست هێناوە و نوێکردنەوەی زانیارییەکان بەردەوامە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە