مۆبایل هۆکاری %70 ی رووداوەکانی هاتوچۆی عێراقە

مۆبایل هۆکاری %70 ی رووداوەکانی هاتوچۆی عێراقە



پەیامی کورد... مۆبایل هۆکاری %70 ی رووداوەکانی هاتوچۆی عێراقە


بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گشتیی عێراق بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە حەوت هەزار رووداوی هاتوچۆ روویانداوە لەو رێژەیە %70 یان بەهۆی بەکار‌هێنانی مۆبایلەوە بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تشرینی دووەم، زیاد قەیسی ووتەبێژی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، خێرایی و پابەندنەبوون بە مەرجەکانی سەلامەتی هۆکارن بۆ روودانی هەزاران رووداوی هاتوچۆ لە عێراق و کە بەهۆیانەوە زیانێکی زۆری ماددی و گیانی لێکەوتووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هۆکاری سەرەکی بۆ رووداوەکانی هاتوچۆ بەکارهێنانی مۆبایل و پابەندنەبوونە بە رێنماییەکانی هاتوچۆ، بەشێکی دیکەش پەیوەندی بە نەبوونی مەرجی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەوە هەیە، هەندێک لە شۆفێران بێ ئەوەی چێکی ئۆتۆمبێلەکانیان بکەنەوە رێی دوور و خێرا دەبڕن و ئەمەش زۆرجار رووداوی هاتوچۆی لێدەکەوێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە