پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزی جۆرجیا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان کردەوە
پێنجشەممە، 12ـی شوباتی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئارچیل دزۆلیاشڤیلی، باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق و ئوردن و لوبنان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەربەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و جۆرجیا لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی حەفتەی رابردووی نێوان سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا لە لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی.
دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و بەتایبەتی گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایی یەی سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە