پەیامی کورد ... دوو تەقینەوە لە دیالە پێنج قوربانی لێکەوتەوە
به‌هۆى دوو ته‌قینه‌وه له شارى به‌عقوبه‌ى سه‌ر به پارێزگاى دیاله، ژنێك كوژرا و ژنێكى تر و ٣ ئه‌ندامى هێزه‌كانى پۆلیس بریندار بوون.
شاكر مازن ته‌میمى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى عه‌باره‌ى سه‌ر به به‌عقوبه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردوه: بۆمبێكى چێنراو له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كى كشتو‌كاڵى له گوندى "زه‌هره"ى سه‌ر به ناحیه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ژنێك كوژراوه و ژنێكى تریش بریندار بووه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: هه‌روه‌ها بۆمبێكى چێنراوى تر به كاروانێكى هێزه‌كانى پۆلیسدا ته‌قیوه‌ته‌وه و ٣پۆلیس بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە