پەیامی کورد... بەریتانیا سزاکانی سەر ڕووسیا زیاد دەکات
حکومەتی بەریتانیا ژمارەیەک سزای نوێی بەسەر ڕووسیا و چەند بازرگانێکی ئەو وڵاتەدا سەپاند.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، لیستێکی نوێی سزایان بڵاو کردووەتەوە کە 206 کەس و 178 کەسایەتی لە کۆماری دۆنیتسک و لۆهانسک لە خۆ دەگرێت.
ئاماژە بەوە کراوە، ئەو کەسانەی ناویان هاتووە خراونەتە لیستی سزاکانەوە کە هەریەک لە ئاندری فۆرسێنکۆ یاریدەدەری تایبەتی ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا، هاوژینی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و ڤیکتۆر مێدڤیدێڤچوک پەرلەمانتاری ئۆپۆزیسیۆنی ئۆکراینایە کە پەیوەندیی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیادا هەبووە.
شەوی ڕابردوو حکومەتی ئۆکراینا بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو پەرلەمانتارە دەستگیرکراوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ژمارەیەک لە بازرگانانی ڕووسیا لەنێویاندا سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمپانیای لوک ئوێڵی تایبەت بە بواری نەوت و سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمپانیای سیستینای کە لە بواری وەبەرهێناندا کار دەکات و ڤلادیمیر باکونین، سەرۆکی کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ڕووسیا-ش لە لیستی سزاکاندان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە