ئۆکراینا و ئەڵمانیا زیادکردنی گەمارۆکان بۆ سەر ڕووسیایان تاوتوێ کرد

ئۆکراینا و ئەڵمانیا زیادکردنی گەمارۆکان بۆ سەر ڕووسیایان تاوتوێ کرد

پەیامی کورد... ئۆکراینا و ئەڵمانیا زیادکردنی گەمارۆکان بۆ سەر ڕووسیایان تاوتوێ کرد

سەرۆکی ئۆکراینا ڤلادیمیر زێلێنسکی و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز تاوتوێی بەرەکانی بارودۆخی پێشەوەی جەنگەکەی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیایان کرد و باسیان لە ئەگەری زیادکردنی سزاکانی سەر مۆسکۆش کرد.

زێلێنسکی گوتی " گفتوگۆیەکی بەسوودم لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیادا ئەنجامدا. تاوتوێی بارودۆخی بەرەکانی پێشەوە و سەپاندنی سزای زیاترمان کرد بەسەر ڕووسیا."

گوتیشی ئۆکراینا پشتی بە یارمەتی زیاتری ئەڵمانیا بەستووە لە ڕێگایدا بەرەو بە ئەندامبوونی لە یەکێتی ئەورووپادا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە