ژمارەی دەستبەسەرکراوانی پیرانشار بۆ ١٢ کەس بەرز بوویەوە

ژمارەی دەستبەسەرکراوانی پیرانشار بۆ ١٢ کەس بەرز بوویەوە

پەیامی کورد... ژمارەی دەستبەسەرکراوانی پیرانشار بۆ ١٢ کەس بەرز بوویەوە

لە درێژەی ڕفاندنی هاووڵاتییانی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە حکوومییەکانەوە، ناسنامەی شەش کەس کە بریتین لە قادر محەممەد پوور، موحسین قادری، وەفا ڕەسووڵی ئازەر، موبین حوسێن زادە، فەخرەلدین ئومێد فەڕ و قادر ئومێد فەڕ بۆ هەنگاو ئاشکرا بوو.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢، (١٨ی جەنیوەری ٢٠٢٣) دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی "گەزکەسەک" سەر بە پیرانشار بە ناوەکانی قادر محەممەد پوور و موحسین قادری، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە ماڵەکانی خۆیاندا ڕفێندران.

پێشتر هەواڵی ڕفاندنی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەم گوندەی بەناوی سینا دەشمیر، تەمەن ١٩ ساڵی بڵاو کرابوویەوە.

هاوکات چوار هاووڵاتی دیکە بەناوەکانی فەخرەلدین ئومێد فەڕ، قادر ئومێد فەڕ، وەفا ڕەسووڵی ئازەر و موبین حوسێن زادە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندران.

بەم شێوەیە، ژمارەی هاووڵاتییانی ڕفێندراوی شاری پیرانشار کە ناسنامەیان پشتڕاست کراوەتەوە، بۆ ١٢ کەس زیادی کرد.

ناسنامەی پێنج هاووڵاتی ڕفێندراوی دیکە بریتییە لە: تەها ڕەسووڵیان ئەحمەد، عەبدوڵڵاپوور، شاهۆ عەبدوڵڵاپوور. عەبدوڵڵا قەنبەری وەند و محەممەد قەنبەری وەند.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی تەندروستی ئەم هاووڵاتییانە لەدوای ڕفاندنیان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لەبەردەستدا نییە چارەنووسیان ناڕوونە.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە