یەكەمین خەڵاتی فرسەت سۆفی بەخشرایە پیاوێكی دەستپاك

بەرواری بڵاوکردنەوە :
یەكەمین خەڵاتی فرسەت سۆفی بەخشرایە پیاوێكی دەستپاك


پەیامی کورد … یەكەمین خەڵاتی فرسەت سۆفی بەخشرایە پیاوێكی دەستپاك

بە ئامادەبونی منداڵەكانی، یەكەمین خەڵاتی ساڵانەی فەرسەت سۆفی پارێزگاری كۆچكردوی هەولێر بەخشرایە پیاوێكی دەستپاك.

بەپێی راگەیەنراوێك، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بڵاویكردۆتەوە،  پێشتر رایانگەیاندوە لەیەكەمین ساڵیادی كۆچی دوایی فەرسەت سۆفی وەك سمبولی دەستپاكی و دادپەروەریی خەڵات پێشكەش بە یەكێك لە فەرمانبەرو كارمەندو بەڕێوەبەرانی سنوری پارێزگاكەیان دەكەن، ئەمساڵیش یەكەمین خەڵاتی ساڵانەی فەرسەت سۆفیان بەخشیوە بە (ئیبراهیم حسێن حموش) ئەو عەریزە نوسەی بەردەم سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر كە نزیكەی 30 هەزار دۆلاری دۆزیەوەو گەڕاندیەوە بۆ خاوەنەكەی.

پارێزگاری هەولێر راشیگەیاندوە، ئامانجیان بۆ زیندوكردنەوەی ئەو پیاوە كە تەمەنێكی كورت ژیا، بەڵام سێ بەشی تەمەنی خۆی لە پێناو دوو ئامانجی گەورە كردە قوربانی كە ئەویش (خزمەتكردنی چاكسازیی و دادپەروەری و دەستپاكی) بوو، فرسەت سۆفیش وەك پیاوێكی دەستپاك و دادپەروەر بۆ هەمیشە لەبیرەوەریدا دەمێنێتەوە، بۆیە ساڵانە لەمەراسیمێكدا ئەو بیرەوەرییە بەدەستنیشانكردنی كەسێكی دەستپاك و دادپەروەر یاد دەكەنەوە.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە