پەیامی کورد ... كۆنگرێس به فه‌رمی جۆ بایدنی وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا راگه‌یاند
كۆنگرێسی ئه‌مریكا به فه‌رمی سەرکەوتنی جۆ بایدنی له هه‌ڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ٣ی نۆڤەمبەری رابردوو پەسەند کرد و مایک پێنس، کە جێگری دۆناڵد ترەمپە، بایدنی وەک سەرۆکی نوێی وڵاتەکەی راگەیاند.
دوای كێشمه‌كێشم و مشتومرێكی زۆر و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گای كۆنگرێس له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه كه له دوێنێوه به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كۆنگرێس به زۆرینه‌ی ٣٠٦ ده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ڵبژاردن كه به جۆ بایدنی داوه، سه‌ركه‌وتنی بایدنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٣ی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو په‌سه‌ند كرد.
له ده‌نگدانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ڵبژاردندا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ماوه كۆتایی هاتوو 232 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابوو، تره‌مپ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوو كۆنگرێس و مایك پێنسی جێگری ئه‌و ئه‌نجامه په‌سه‌ند نه‌كات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه‌كه په‌سه‌ند كرا و بایدن به 306 ده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌كه بووه سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا.
مایك پێنس، جێگری دۆناڵد تره‌مپ كه دوا هیوای تره‌مپ بوو كورسییه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه، ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ده‌نگدانی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕی و به‌وه‌ش بایدن له 20ی ئه‌م مانگه‌دا وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە