كاروانێكی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەربازی ئەمریكی بۆ یارمەتیدانی کوردەکان لە عێراقەوە گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان

بەرواری بڵاوکردنەوە :
كاروانێكی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەربازی ئەمریكی بۆ یارمەتیدانی کوردەکان لە عێراقەوە گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان

پەیامی کورد    ...   كاروانێكی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سەربازی ئەمریكی بۆ یارمەتیدانی کۆردەکان لە عێراقەوە گەیشتە ڕۆژئاوای كوردستان.
لەوبارەیەوە تەلەفزیۆنی سوریا بڵاویكردەوە، كاروانە ئەمریكییەكە لە ٢٠ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر پێكهاتوە و یارمەتی لۆجستیی پێبووە، لە خاكی عیراقەوە چۆتە پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان.
لە ماوەی رابردووشدا چەند جارێك كاروانی سەربازیی ئەمریكا لە عیراقەوە چونەتە رۆژئاوای كوردستان، دواتر بەشێكیان لە نزیك كێڵگە نەوتییەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێگیركراون و پێدەچێت پرۆسەی بڵاوكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكا بۆ پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان بەردەوام بێت.
ئیدارەی ئەمریكا نەیشاردۆتەوە، كە كاردەكات بۆ پاراستنی ئەو كێڵگە نەوتییانەی ئێستا لەژێردەستی هێزەكانی سووریای دیموكراتدایە. لەو چوارچێوەیەشدا دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا جەختدەكاتەوە، كە هێزە كوردییەكان پێویستیان بە داهاتی ئەو نەوتە هەیە بۆ بەردەوامیدان بە شەڕی تیرۆر و پارێزگاریكردن لەو كەمپ و زیندانانەی چەكدارانی داعش و خێزانەكانیانی لێیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە