كەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

كەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

پەیامی کورد... كەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ.

هەروەك بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شارەكان بەمجۆرە دەبێت، (هەولێر 39 پلە، سلێمانی 38، دهۆک 38، کەرکوک 41، هەڵەبجە 40، زاخۆ 39، سۆران 38، حاجی ئۆمەران 29 و گەرمیان 43 پلە).

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە