كەشناسیی وادەی كۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلە بەفربارینەی ڕاگەیاند

كەشناسیی وادەی كۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلە بەفربارینەی ڕاگەیاند

پەیامی کورد … كەشناسیی وادەی كۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلە بەفربارینەی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینی دەكات لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەم شەپۆلە بەفربارینە كۆتاییبێت و شەو ئاسمان ساماڵ ببێتەوە.

كەشناسیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچەهەور و سارد دەبێت، لەگەڵ بەفربارین تا دوانیوەڕۆ و لە ئێوارەدا كاریگەرییەكەی ئەم شەپۆلە كۆتاییان دێت و شەو ئاسمان ساماڵ دەبێتەوە.

نزمترین پلەی گەرما لە هەولێر 1 پلە، سلێمانی -3 پلە، دهۆك -1 پلە، هەڵەبجە -3 و لە كەركوكیش 1 پلە دەبێت.

هەروەها كەشناسیی پێشبینی ئەوەشی كردووە، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و زۆر سارد دەبێت لە كاتەكانی بەیانیی زوودا،

پلەكانی گەرماش بۆ ژێر سفر دادەبەزن و شەختەش دروستدەبێت.

نزمترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش لە هەولێر -2 پلە، سلێمانی -7 پلە، 0دهۆک پلە، هەڵەبجە -8 و لە كەركوكیش 0 پلە دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە