قاسم سلێمانی ١ میلیارد دۆلار لە قەتەر بەرتیل وەردەگرێ کە ٥٠ میلیۆن دۆلاری بۆ بەرپرسانی سلێمانی بووە

قاسم سلێمانی ١ میلیارد دۆلار لە قەتەر بەرتیل وەردەگرێ کە ٥٠ میلیۆن دۆلاری بۆ بەرپرسانی سلێمانی بووە

له‌به‌رامبه‌ر‌ ئازادكردنی ڕاوچییه‌كانی، حكوومه‌تی قه‌ته‌ڕ ملیارێك دۆلار ده‌داته‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌ شیعه‌كانی عێراق و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش له‌ سلێمانی جێبه‌جێكراوه و لەو ڕێكەوتنەدا 50 ملیۆن دۆلار بە بەرپرسانی سلێمانی دراوە سەرچاوەكە ناوی بەرپرسەكانی سلێمانی نەھێناوە‌.

بەگوێرەی چەند بەڵگەیەک کە دەست واشنتن پۆست کەوتوون قەتەر لە بەرامبەر ئازادکردنی 25 ھاوڵاتی ووڵاتەکەیدا کە کۆتایی 2015 لە عێراق ڕفێندران نزیکەی یەک ملیار دۆلاری داوەتە بەرپرسانی حەشدی شەعبی و قاسم سولێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی. واشنتن پۆست بەڵگەکانی لە دەزگای ھەواڵگری ووڵاتێکی دراوسیی قەتەرەوە دەست کەوتوون.

بەگوێرەی بەڵگەکان دوای 17 مانگ لە رفاندنی 25 راوچی قەتەری دواجار لە شاری سلێمانی، رفێنەرەکان کە قاسم سولەیمانی سەرپەرشتی كردوون لەگەڵ لایەنی قەتەری دەگەنە رێککەوتن.

قەتەر لە بەرامبەر ئازادکردنی 25 ھاووڵاتی وڵاتەکەی لە عێراق نزیکەی یەک ملیار دۆلاری داوەتە چەند گروپێک لەوانە: قاسم سولێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و چەند سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی و حیزبوڵای لوبنانی و چەند بەرپرسێکی تورک و سووری. شوێنی ئاڵوگۆری ئەو پارەیەش شاری سلێمانی بوو.

واشنتن پۆست دۆکیۆمێنەکان و ناو و چۆنیەتی ئاڵوگۆرکردن و گەیاندنی پارەکەی بە ڕفێنەرەکان ئاشکرا کردووە کە لە دەزگای ھەواڵگری ووڵاتێکی دراوسێی قەتەرەوە دەستی کەوتووە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی ووڵاتەکە بکات.

بەڵگەکان تێکست مەسیجی ئاڵوگۆرکراوی نێوان باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەو ووڵاتەیە.

کۆتایی 2015, 25 ڕاوچی قەتەری ھاتبوونە ناو خاکی عێراقەوە. 9 لەو ڕاوچییانە ئەندامی خانەوادەی میری قەتەر ئالیسانی بوون.

قاسم سولێمانی و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و حیزبوڵڵای لوبنان چەند بەرپرسێکی تورک و سووری ئەم دەرفەتە دەقۆزنەوە و لە ڕێگەی باڵیۆزی قەتەر لە بەغدا داوای پارەیەکی زۆر دەکەن.

زەید بن سەعید ئەلخەیارین باڵیۆزی قەتەر لە بەغدا لە نامەیەکدا دەنووسێ: “ئەمانە ھەموویان دزن، ئەم دەرفەتەیان قۆستوەتەوە”.

ئەو گرووپ و کەسانەی پارەکەیان وەرگرتووە، ئەمریکا وەک تیرۆریست ناساندوونی و لەدژی ئەمریکان, کاتی وەرگرتنی پارەکەش کە نزیکەی یەک ملیار دۆلار بووە لە گەرمەی شەڕی داعش بووە.

لە بەڵگەکاندا دەردەکەوێت 50 ملیۆن دۆلار دراوەتە قاسم سولێمانی و 25 ملیۆن دوڵار بۆ بەرپرسانی سلێمانی (بەلام لە ڕاپورتێكی كەناڵی العربیە باس لەوە دەكرێت كە بەرپرسانی سلێمانی 50 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە نەك 25) و 20 ملیۆن دۆلاریش دراوەتە ئەبو حوسەین سەرکردەی کەتائیبی حیزبوڵڵا و 5 ملیۆن دۆلاریش دراوەتە بەرپرسێکی ئێرانی بەناوی بێنھای.

بەگوێرەی بەڵگەکان قەتەر بەڵێنيداوە جگە لەوەی کە پارەکە دەدات چەند سەربازێکی دەستبەسەر کراوی ئێرانیش کە لە سووریا گیراون ئازاد بکات.

قاسم سولێمانی سەرپەرشتی کارەکانی کردووە و ڕێگەی نەداوە بە ئاسانی ڕاوچییەکان ئاڵوگۆڕ بکرێن و داوای پارەیەکی زۆری کردووە.

لە نامەکانی نێوان باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالیسانی سێ گرووپ و چەند ناوێک دەردەکەون لەوانە گرووپەکەی سووریا و گرووپەکەی عێراق و گرووپەکەی سلێمانی.

گرووپەکەی سووریا حیزبوڵا بوون و گرووپەکەی عێراق حەشدی شەعبی و گرووپەکەی شاری سلێمانیش سەربە قاسم سولێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بوون. ھەر گرووپێکیش نوێنەرێکی ھەبووە و ڕاستەوخۆ خۆیان نەچوونەتە ناو ڕێککەوتنەکە حکوومەتی قەتەریش بەھەمان شێوە نێوەندگیرێکی ھەبووە.

دوای 17 مانگ لە ڕفاندنیان، دواجار لە شاری سلێمانی ڕفێنەرەکان لەگەڵ لایەنی قەتەری دەگەنە ڕێککەوتن و ھەر 25 ڕاوچیيە قەتەرییەکە بەسەلامەتی ڕادەستی حکوومەتی قەتەر دەکرێنەوە.

تا کاتی ئازاد کردنیشیان نزیکەی یەک ملیار دۆلاریان لە قەتەر وەرگرتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە