تورکیا: گەشت بۆ عێراق مەکەن

تورکیا: گەشت بۆ عێراق مەکەن

پەیامی کورد... تورکیا: گەشت بۆ عێراق مەکەن

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئاڵۆزییەکانی عێراقەوە هاووڵاتییەکانی ئاگادار دەکاتەوە خۆیان دوور بگرن لەو ناوچانە، هەروەها داواش دەکات هیچ هاووڵاتییەکی وڵاتەکەی گەشت نەکات بۆ عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە هاووڵاتییەکانی وڵاتەکەی کردووە لە حاڵەتی ناچاری و پێویستدا نەبێت گەشت نەکەن بۆ عێراق.

هەروەها داواش لەو هاووڵاتییانەی دەکات کە ئێستا لە عێراقن خۆیان دوور بگرن لەو ناوچانەی ئاڵۆزی پێکدادانی تێدایە، لە ئەگەری هەر حاڵەتێکی نەخوازراویشدا پەیوەندی بە باڵیۆزخانە و کونسوڵگەرییەکانی تورکیا بکەن لە عێراق.

لە دوێنێوە ئاڵۆزییەکانی عێراق و بەتایبەت بەغدادی پایتەخت هەڵکشانی زۆری بەخۆوە بینینوە و بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا ١٥ خۆپیشاندەر کوژراون و ٣٥٠ی دیکەش بریندارن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە