ڤلادیمر زێلێنسكی: مەترسیەكی لەسەر وێستگە ئەتۆمییەكەیان راگەیاند

ڤلادیمر زێلێنسكی: مەترسیەكی لەسەر وێستگە ئەتۆمییەكەیان راگەیاند

پەیامی کورد... ڤلادیمر زێلێنسكی: مەترسیەكی لەسەر وێستگە ئەتۆمییەكەیان راگەیاند


ڤلادیمر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند: روسیا لە سەقفی ناوەندی ئەتۆمی زاپۆریژییا هەندێك مادەی هاوشێوەی تەقەمەنی جێگیر كردووە.

زێلێنسكی بڵاویكردۆتەوە وێستگەی ئەتۆمیەكە كە لەئێستادا لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی روسیادایە تیشكدەرەوە ئەتۆمییەكان مەترسین بۆ سەر هەموو جیهان و پێویستە بەتەواوی رێگرییان لێبكرێت.

سەرۆكی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتانی جیهان دەسەڵاتی هەواڵگریی ئەوەیان هەیە كە بەتەواوی بزانن چی بوە و كێ تۆمەتبارە، بەگوێرەی ئەو زانیارییە هەواڵگریانەی لەبەردەستماندایە، سوپای روسیا لە سەقفی هەندێك خاڵی هەستیاری وێستگەكە هەندێك مادەی هاوشێوەی تەقەمەنی جێگیر كردووە، گومان دەكرێت روسیا پلانی ئەنجامدانی هێرشی بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەكە هەبێت.

راشی دەگەیەنێت: لەوانەیە روسیا سیناریۆی دیكەشی هەبێت، بەڵام لە هەموو بارو دۆخێكدا جیهان ئەوە دەبینێت كە روسیا تەنها مەترسییە لەسەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە