پەیامی کورد ... کەرکووک/ بە هۆی تەقینەوەیەک سێ گەنجی کورد گیانیان لە دەست دا
ڕۆژی شەممە ١٧ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراودا لە سنوری ناحیەی شوانی سەر بە کەرکوک، سێ ئەندامی خێزانێکی کورد گیانیان لە دەست دا.
بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رووداوەکە لە سنوری گوندی توڵکی سەر بەناحیەی شوان روویداوە و تیایدا بۆمبێکی چێنراو بە سێ هاوڵاتیدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، کە لە دوو برا و ئامۆزایەک پێک هاتبوون و خەڵکی گوندی شەوگێرن.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەو بۆمبە بە تازەیی دانراوە و ئەگەری زۆر داعش لە پشت ئەو کارەوە بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە