پەیامی کورد … مەسرور بارزانی بە توندی سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 7-11-2021، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی لە ناوچەی سەوزی بەغدا کردە ئامانج کە خۆی لەو هەوڵەی تیرۆرکردن رزگاری بوو، بەڵام ژمارەیەک پاسەوانی بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 7-11-2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەک لە هەولێر، بە توندی سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی کرد.
مەسرور بارزانی جەختی لە پشتیوانیی خۆی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مستەفا کازمی لە چەسپاندن و پێشخستنی دیموكراسیەت و سەقامگیری لە عێراقدا، کردەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە