لەمەو بە دوا تێچووی کارەبای هەر ماڵێک بە سیستەم و پێوەری نوێ دابەش دەکرێت " بزانن چۆن ؟؟؟"

لەمەو بە دوا تێچووی کارەبای هەر ماڵێک بە سیستەم و پێوەری نوێ دابەش دەکرێت " بزانن چۆن ؟؟؟"

پەیامی کورد     ...    بەڕێوبەری گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم ڕایدەگەینێت، لە پێوەری زیرەكی كارەبادا، كە ئێستا بۆ هاووڵاتیان دەبەسترێت، رێگری لە سەرپێچی كارەبا دەكرێت و بڕی كارەباكەش دیاریكراو دەبێت.

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند: "هاووڵاتی هیچ پارەیەك بە كومپانیا و حكوومەت نادات بۆ دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا، كە ئێستا لە هەموو هەرێمی كوردستان دەبەسترێت، بەڵكوو حكوومەتی هەرێم خۆی 300 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەم پڕۆژەیە تەرخان كردووە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، نرخی كارەبا بە یەكە دەبێت و ئەگەر هاوبەشێك كەمتر لە 450 یەكەی بەكار هێنا لە مانگێكدا، ئەوە بۆ هەر یەكەیەك تەنها 15 دیناری لێ وەردەگێرێت، بەڵام ئەگەر بڕی خەرجیی كارەباكەی لە 450 یەكە زیاتر بوو تا 950 یەكە، ئەوە تا 450 یەكە 15 دیناری لێ وەردەگێرێت و لە 451 یەكەشەوە تا 950 یەكە، بڕی 20 دیناری لێ وەردەگێرێت.

بەڕێوبەری گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم ڕاشیگەیاند، لە كاتی كارپێكردنی سیستەمەكەدا، ئەمپێرەكانی پێدانی كارەبا بە ماڵان و شوێنە پیشەسازییەكان و بازرگانییەكان سنووردار دەكرێن بە گوێرەی بەرهەمی ئەو كاتی كارەبای هەرێم و سیستەمەكەش هیچ زیادەڕۆییەك لەسەر كەرتی كارەبا ناهێڵێت، چونكە لەسەر ستوونەكانە و لە ژێر كۆنتڕۆڵی هاوبەشاندا نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە