پەیامی کورد ... زلێنسکی : ئیسرائیل شوێنێکی باشە بۆ ووتووێژی نێوان ئۆکراین و ڕووسیا .
سەرۆککۆماری ئۆکراین ، ئیسرائیلی بە شوێنێ باش بۆ ئەنجامدانی گفتووگۆی نێوان ووڵاتەکەی و ڕووسیا ناوبرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڤلۆدێمیر زلێنسکی ، سەرۆککۆماری ئۆکراین ووتی کە ئیسرائیل هەوڵگەلێکی زۆری بۆ ڕێکخستنی گفتووگۆی ئاشتی لە ئاستی باڵا لە نێوان ووڵاتەکەی و ڕووسیا ئەنجام دەدات و پێشنیاری کردووە کە ئەم گفتووگۆیانە لەوانەیە لە قودس بەڕێوە بچێت .
زلێنسکی کە لە دوای ووتارێک لە پەرلەمانی ئیسرائیل لە ڕێگای لینکی ڤیدیۆیی دا قسەی کرد ووتی : نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی هەوڵی دەدا وەکوو نێوەندگیرێک لە نێوان کییف و مۆسکۆ کار بکات . هەرچەندە ئیسرائیل بەرژەوەندی و ستراتیژی خۆی بۆ پاریزگاریکردن لە هاووڵاتیانی خۆی هەیە . ئێمە هەموو شتێک تێدەگەین .
جێگای ئاماژەدانە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەفتەی رابردوو بە شێوەی نهێنی سەردانی مۆسکۆی کرد تاکوو قسە لەگەڵ پووتین بکات . بێنت ڕایگەیاند هەوڵێکی زۆری بۆ ئاشتی نێوان هەر دوو ووڵات ئەنجام دەدات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە