پەیامی کورد ... لاوازی ئامادەیی ئەمریکا بۆ هێرشە نوێیەکانی داعش
گرووپی تێرۆریستی داعش لەوانەیە جاریکی دیکە نفووز و کاریگەری خۆی لە ناو خاکی سووریا و عێراق دا دەست پێبکاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، حەسەن حەسەن بەڕێوبەری بەرنامەی ژێئۆپۆلیتیکی و ناوەندی سیاسی جیهانی نا دەوڵەتی ڕایگەیاند کە کۆمەڵگای جیهانی و لەوانەش ئەمریکا بۆ چالاکییە نوێیەکانی تێرۆریستان هیچ ئامادەییەکیان نابێت .
ئەو هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە لە مانگەکانی ئەم دواییەدا داعش تاقیکردنەوەگەلێکی سەرکەوتووانە و هێرشی گەورەی لە ناوچەکانی سووریا و عێراق ڕیکخستووە . بە بڕوای حەسەن ئەگەر ئەم گرووپە بەردەوامی بە چالاکییەکانی خۆیان بدەن ، کۆمەڵگای نیودەوڵەتی بە دژواری بتوانێت ببێتە بەربەست .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە