پەیامی کورد … سهرۆك بارزانی سهرهخۆشیی له كهسوكاری قوربانیانی نهخۆشخانهی ئیبن خهتیب كرد
سهرۆك بارزانی، پەیامێكی سەرەخۆشیی ئاڕاستهی كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكهی نەخۆشخانەی ئیبنی خەتیبی بەغدا كرد و هیوای چاكبوونهوهی خێرای بۆ بریندارانیش خواست.
ئهمڕۆ یهكشهممه 25/4/2021 سهرۆك بارزانی، پەیامێكی سەرەخۆشیی ئاڕاستهی كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكهی نەخۆشخانەی ئیبنی خەتیبی بەغدا كرد ڕای گهیاندووه: بە بیستنی هەواڵی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوەی شەوی ڕابردووی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی بەغدا زۆر دڵگران بووم كە بە داخەوە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان.
سهرۆك بارزانی له پهیامهكهیدا، ئاماژهی بهوهش كردووه: پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە