ئەمریکا زیاتر لە ١٠٠ ملیون دۆلار یارمەتیی ئیسرائیل دەکات

ئەمریکا زیاتر لە ١٠٠ ملیون دۆلار یارمەتیی ئیسرائیل دەکات

پەیامی کورد... ئەمریکا زیاتر لە ١٠٠ ملیون دۆلار یارمەتیی ئیسرائیل دەکات

ئیدارەی بایدن بە بەهای 106 ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازی رەوانەی ئیسرائیل دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ئیدارەی بایدن بە بەکارهێنانی یاسای فریاگوزاری، بە بەهای زیاتر لە 106 ملیۆن دۆلار نزیکەی 14 هەزار گوللەی تانک بە ئیسرائیل دەفرۆشێت.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆنگرێسیان لە فرۆشتنی گوللە تۆپەکان ئاگادارکردووەتەوە، چونکە حاڵەتێکی لەناکاوە و دەبێت بە زووترین کات هاوکاری ئیسرائیل بکرێت. واشنتنیش پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل، ئەوەش بۆ بەرژەوەندی نیشتمانی ئەمریکا گرنگە.

بەبەکارهێنانی یاسای فریاگوزاری سەرۆکی وڵات لەحاڵەتی بەپەلە و پێویست دەتوانێت چەک بفرۆشێتە وڵاتانی هاوپەیمانی، بەبێ ئەوەی چاوەڕێی کۆنگرێس بکات بۆ پەسەندکردنی، بەڵام پێش ئەنجامدانیشی کۆنگرێس ئاگادار دەکرێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە