مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن سەرۆکوەزیرانی یوونان ەوە پێشوازی لێکرا

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن سەرۆکوەزیرانی یوونان ەوە پێشوازی لێکرا

پەیامی کورد     ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هرێمی کوردستان لە لایەن سەرۆکوەزیرانی یوونان ەوە پێشوازی لێکرا .

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە ئاتێن کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یوونان و  پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کران.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی 11ی حوزەیرانی 2021 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یوونان، لە ئاتێن ی پایتەخت کۆبوەوە، لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یوونان و  پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کران. 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی دۆستانە و مێژویی نێوان هەرێمی کوردستان و یوونان، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە دووپاتکردەوە، بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا، هیواشی خواست کە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرۆک وەزیرانی یوونان لە هەرێمی کوردستان ببینێت. 

سەرۆک وەزیرانی یوونان، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیشاندا و بە سەردانێکی مێژویی ناوبرد کە یەکەمجارە سەرۆک وەزیرانێکی هەرێمی کوردستان سەردانی یوونان دەکات، سەرۆک وەزیرانی یۆنان، ئامادەیی ووڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هەمە لایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاماژەشی بەوەدا کە بەم نزیکانە، بە یاوەری شاندێکی باڵای حکوومی و وەبەرهێنەرانی یوونانی، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، پەرەسەندنەکانى ناوچەکە بەگشتى، ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و شەڕى داعش، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.

No description available.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە