ڕەزامەندی ڕێبەری ئێران بۆ لێبوورین و کەم کردنەوەی جەزای هەندێک لە مەحکومان

ڕەزامەندی ڕێبەری ئێران بۆ لێبوورین و کەم کردنەوەی جەزای هەندێک لە مەحکومان

پەیامی کورد ... ڕێبەری باڵای ئێران لەگەڵ لێبوورین و کەم کردنەوەی جەزای هەندێک لە مەحکوومانی ئەو ووڵاتەدا ڕەزامەندی دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە دەفتەری پاراستن و بڵاوکردنەوەی کارەکانی ڕێبەری ئێران ، عەلی خامنەیی لەگەڵ لێبوورین و کەم کردنەوەی جەزای هەندێک لە مەحکوومانی ئەو ووڵاتەدا ڕەزامەندی دا .

لەم پەیامەدا هاتووە کە بە بۆنەی هاتنی مانگی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلامی و هەروەها لە دایک بوونی ئیمام جەعفەری سادق ، عەلی خامنەیی پێشنیاری لێبوورن و کەم لکردنەوە و گۆڕینی جەزای هەزار و هەشتاد و شەش کەس لە مەحکومانی دادگاکانی گشتی و شۆڕش ، دەزگای یاسایی هێزەکانی چەکدار و دەزگای تعزیراتی حکومەتی ڕەزامەندی دەرکرد .

ئامۆڵی لاریجانی بەرپرسی بەشی یاسایی لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری باڵای ئێران پێشنیاری لێبوورین یا کەم کردنەوە و گۆڕینی جەزاکان هەندێک لەو مەحکومانەی کە لە کۆمیسیۆنی ناوەندی و لێبوورینی بەشی یاسایی خاڵی تایبەتیان هەیە بۆ لێبوورین ڕادەست کرد کە ئەم پێشنیارە لە بەندی ژمارە ١١ لە ئەسڵی ١٠٠ یاسای ئەساسی ، لە لایەن عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانەوە قەبووڵ کرا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە