پەیامی کورد ... ئەمریکا سیستەمی دژە مووشەکی تادی لە ئیسرائیل جێگیر کرد
جێگیر کردنی سیستەمی دژە مووشەکی تاد ی لە ئیسرائیل بە هۆکاری زیاد بوونی هەڕەشەی مووشەکی ئێران ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، تزاحال " ئەرتەش ی ئیسرائیل " ڕایگەیاند : فەرماندەیی هێزەکانی ئەورووپایی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ، سیستەمی دژە مووشەکی " تاد " ی لە ئیسرائیل جێگیر کرد .
ئامانج لە جێگیر کردنی ئەم سیستەمە فێربوونی توانای پەرەپێدانی ئەم سیستەمە ئاڵۆزە بۆ تەواوی شوێنەکانی جیهان و بە شێوەی هاوکات زیابوونی تواناکان و پۆتانسیەل لەگەڵ سیستەم گەلی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل ڕاگەیندرا .
بلاوکراوەی درایوێر ئاماژە بەوە دەدات کە جێگیرکردنی سیستەمی دژە مووشەکی تاد لە ئیسرائیل بە هۆکاری زیادبوونی هەڕەشەی مووشەکی ئێرانە .
لە مانگی فێبریوەری ڕاگەێندرا کە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل نەسڵی ٥ی ئێف – ٣٥ دەتوانێ ڕاداری سووری JY-27 لە ناو ببات .
تاد یا خود پەدافەندی ئاسمانی خاڵی کۆتایی بەرزایی باڵا ، سامانەیەکی مووشەکی دژە بالستیکە کە لە ڕێگای کۆمپانیای لاکهید مارتین ەوە درووست کراوە . مووشەکی ئەم سامانەیە کڵاوە هەڵناگرێت بەڵکوو بە ووزەی هەڵقوڵی خۆی ، مووشەکی دوژمن لە ناو دەبات . مەودای ڕاداری ئەو ١٠٠٠ کیلۆمەترە ، مەودای ئۆپراسیۆنی مووشەکی ٢٠٠ کیلۆمەتر ، ڕێژەی فڕینی ١٥٠ کیلۆمەتر و خێرایکەی ١٠٠٨٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا . ئەم سامانەیە دەتوانێ سەتەلایتەکان و باقی سانسۆرەکانی دەرەوە ڕەهگیری بکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە