پەیامی کورد ... عەلی خامنەیی ، ڕابەری بالای ئێران لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ عادل عەدۆلمەهدی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە " ئەمریکییەکان بە پێچەوانەی ووتەکانی سەر زمانیان دیموکراسی و بە گشتی چالاکانی سیاسی ئێستای عێراق بە قازانجی خۆیان نابینن هەروەها ووتی : " دەبێ کارێک بکەین کە ئەمریکییەکان هەر چی زووە سەربازانی خۆیان لە عێراق دەربخەن .
ڕابەری ئێران ئامانجی ئەمریکای لە ئامادەبوونی لە عێراق هەوڵدان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێک وەکوو دەولەتانی دیکەی سەربازییە " و بەدەست هێنانی قازانجی دوور و درێژە کە ئەوان لە هەر ووڵاتێک کە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ ئامادەییان هەبووە ڕەوەندی دەرکردنیان زۆر ئەستەم و تووشی کێشە بووە .
خامنەیی جگە لە پێش بینی ئەوەی کە عێراق لە واری گرینگی مرۆیی و سەرچاوەکانی ژێرزەوینییەوە دەوڵەمەندە لە داهاتوویەکی نزیک بە یەکخامنەیی جگە لە پێش بینی ئەوەی کە عێراق لە واری گرینگی مرۆیی و سەرچاوەکانی ژێرزەوینییەوە دەوڵەمەندە لە داهاتوویەکی نزیک بە یەکێک لە کارتێکەرترین ی ووڵاتان لە جیهانی عەرەب دا دەبێت ، و هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە ، ئەمریکییەکان لە هەمان سەرەتاکانی ئامادەبوونی لە عێراق ، ژمارەیەکی زۆر لە زاناکانی ئەم ووڵاتەی کوشتووە چوونکە ئەوان گرینگی ئەم دەوڵەمەندییە گرینگەیان دەزانی .
هەروەها ووتەکانی بەرپرسانی عەرەبستان سەعوودی دەربارەی عێراق یش لەگەڵ نییەتی دەروونی ئەوان جیاواز ناوبرد و جەختی کردەوە : " ئەوان لە کاتێکدا کە داعش ، مووسڵی داگیر کرد ، بۆ ئەوان پارە و چەک و کەل و پەلی دەنارد و ئێستاش کە عێراق توانیویەتی بە سەر داعش دا زاڵ بێت ، خۆی بە دۆست نیشان دەدات " .
خامنەیی هەروەها دەڵێ : " پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق زۆر زیاترە لە پەیوەندی دوو ووڵاتی دراوسێ ، و دەوڵەتی و گەلی ئێران ، پێشکەوتن و خۆشبەختی عێراق بە قازانجی خۆیان دەزانن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە