کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەر قسەکانی پۆمپێئۆ

کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەر قسەکانی پۆمپێئۆ

پەیامی کورد ...  وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە لاپەڕەی خۆی لە تویتەر لە سەر قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پێشێلکردنی ڕێکەتننامەی ٢٢٣١ ی ئەم شەورایە لە لایەن تارانەوە کاردانەوەی نیشان دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە ووڵامدانەوە بە مایک پۆمپئێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا نووسی : لە نوێترین شێوەی گاڵتە کردنی شەورای ئەمنییەت دا ، پۆمپئێۆ سەبارەت بە پێشێلکردنی ڕێکەتننامەی ٢٢٣١ زێدەڕەوی کرد و دواتر پیلانی ڕیگایەک بۆ پێشێلکردنی زیاتری ئەم ڕێکەتننامەیە نیشاندا .

ئەو هەروەها ڕایگەیاند : ئەو ئەمریکای گۆشەگیری کرد بە یەکەمین ئەندامی هەمیشەیی وشەورای ئەمنییەت کە ووڵاتانی دیکە بە هۆکاری پابەندی بە ڕیکەوتنامەکان سەرزەنش دەکات .

 مایک پۆمپئێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە دانیشتنی شەورای ئەمنییەت دا ڕایگەیاند ئێران ڕیکەتنامەی ٢٢٣١ ی ئەم شەورایەی پێشێل کردووە و داوای دووبارە بوونەوەی گەمارۆکان بوو لە سەر ئێران .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە